رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/7/2012 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به بانگهێشتی تایبه‌ت، به‌شداریكرد له سمینارێكی فیكری، له ژێر ناونیشانی (پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستان له نێوان یۆتۆپیاو دیرۆكدا)، كه به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین‌و، گۆڤاری گوڵان له هۆتێلی چوارچرا له شاری هه‌ولێر سازیان كردبوو. ئه‌مه‌و ئاماده‌بووانی سمیناره‌كه بریتی بوون له نوێنه‌ری پارت‌و لایه‌نه‌كانی كوردستان‌و، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و، رۆشنبیران‌و، مامۆستایانی زانكۆ‌و، تیایدا چه‌ندین وتار‌و بابه‌تی فیكری‌و مێژوویی پێشكه‌شكرا. |