سۆران: بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەرنامەی( مینبەر) دەبێتە رۆژانە

راگەیاندنی لقی سۆران

یەكێك لەوكاروچالاكیانەی كەلقی سۆرانی یەكێتی زانایان شەش سال بەر لە ئەمرۆ ئەنجامی داوە، كردنەوەی بەرنامەیەكی ئاینی هەفتانەی راستەوخۆبوە لەرادیۆی زاری كرمانجی لەدەڤەری سۆران ،كە بەشی راگەیاندنی لقی سۆران كاری ئامادەكاری وپێشكەشكردنی بۆكردوە و بەبەردەوامی بەرنامەكە پێشكەشكراوەو خزمەتێكی بەرچاوی بە موسولمانانی دەڤەرەكەكردوە، شێوازی پێشكەشكردنی بەرنامەكە میوانداریەو هەرجارەو مامۆستایەكی ئاینی بۆ وەلامدانەوەی پرسیاری شەرعی و شرۆڤەكردنی بابەتێكی ئاینی لەبەرنامەكە میوانداری دەكرێو، لەرێگای پەیوەندی تەلەفۆنی راستەوخۆوە لەلایەن هاولاتیانەوە پرسیاری ئاراستەدەكرێ، لەبەرنامەكەدا هەر جارەو برسیارێكی ئاینی ئاراستەی بیسەران دەكرێو بۆ براوەی وەلامەكەش خەلاتێكی تایبەت پێشكەش دەكرێت.

 

ئەوەی جێی ئاماژە پێكردنە هەمووسالێك لەگەل هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەمەبەستی زیاتری خزمەتكردنی بواری ئاینی ناوچەكەو لەخزمەتی مانگی رەمەزاندا بەرنامەكە لە هەفتانەوە دەبێتە رۆژانە، بۆ ئەمسالیش بەكۆمەلێك بەرنامەی تازەوە بەرنامەی (مینبەر) لە ردایۆی زاری كرمانجی لە كاتژمێر 11بۆ12ی پێش نیوەڕۆ لە پێناو خزمەتكردنی هاوولاتیانی دەڤەرەكەو، ئاشناكردنی هاولاتیان بەسودو گەوری مانگی رەمەزان هەموو رۆژێك بەرنامەكە بە سەرپەرشتی راگەیاندنی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان پێشكەش دەكرێت.