سۆران:مامۆستایەكی ئاینی پلەی یەكەمی سەرئاستی زانكۆی سەلاحەددین بەدەست دێنێت

راگەیاندنی لقی سۆران 
لە دواقۆناغی كۆلیژی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سەلاحەدین بۆ سالّی 2011/2012 بەرێز مامۆستا مەلا(مسكین معاز) پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی ئەحمەدی لە سەروچاوەی ناحیەی دیاناو، ئەندامی یەكێتی زانایان لەسنوری ناوچەی دیانا پلەی یەكەمی بەنمرەی كۆتایی(97) بەدەست هێنا.

ئەمەو لقی سۆرانی یەكێتی زانایان وێرای ئاراستەكردنی پیرۆزبایی و دەربرینی خۆشحاڵی خۆی بەم بۆنەوە، ئومێدی خواست بەدەستهێنانی ئەو پلە نایابە لەلایەن مامۆستاوە، ببێتە پاڵنەرێكی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی پایەی بەرزو زانستی زیاتر بۆ خزمەتكردنی بزاڤی ئاینی لە كوردستان و ببێتە نمونەی مامۆستای هاوچەرخ و زانست بەخش و بەسود لە ناوچەكەدا.

ئێمەش لە ماڵپەڕی زانایانەوە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی لقی سۆران‌و، پیرۆزبایی لە مامۆستای ناوبراو دەكەین‌و، خوازیارین داهاتووێكی پرَشنگدار چاوەڕوانی بكات، بۆ خزمەتی ئایین‌و گەل‌و وڵات.