له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست‌و، ساڵانه‌و رۆژ له دوای رۆژ، گه‌وره‌یی‌و باڵایی ئیسلام‌و، حیكمه‌ت‌و سووده‌كانی په‌یڕه‌ویكردن له به‌رنامه‌و رێوشوێنه پیرۆزه‌كانی، له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌ورده‌كانه‌وه، روونترو دیارترو گه‌شاوه‌تر ده‌بێت.
له دوایین ژماره‌ی خۆیدا، گۆڤاری هه‌فتانه‌ی (فام ئه‌كتویل)ی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه: به پێی توێژینه‌وه‌ی تیمێك له زانایانی ئه‌مه‌ریكی‌و ئیتاڵی ده‌ركه‌وتووه، كه: رۆژوو گرتن چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی مێشك‌و خوێن، به‌تایبه‌تی زه‌هایمه‌ر‌و شه‌له‌لی و له‌رزۆكی. له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا، كه (ئه‌لجه‌زیره نێت) بڵاویكردۆته‌وه، هاتووه: به‌رۆژووبوونی ته‌نها 2 رۆژ ، ته‌واوی خانه‌كانی مێشك چاڵاك ده‌كات‌و، به‌رۆژووبوونی 10 رۆژیش چاره‌سه‌ره‌ێكی زۆر سه‌یرو گونجاوه بۆ هه‌وكردنی جومگه‌كان‌و، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و، به‌رۆژووبوونی 12 رۆژیش سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بوونه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: كه به‌رۆژووبوونی مانگێكی ته‌واو، به‌ڕێژه‌ی 40% له زیان‌و مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خانه چه‌وریه‌كانی له‌ش داده‌به‌زێنێت‌و، پارێزه‌رێكی چاڵاكیشه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و پێست‌و مێشك‌و، به‌رۆژووبوونی ته‌نها 5 رۆژ گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كز‌و لاواز ده‌كات‌و، هه‌مان توانای چاره‌سه‌ركردنی كیمیاوی ده‌بێت. ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یابانی ئاشكرای كردووه: كه رۆژووگرتن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانی وه‌ك: خه‌مۆكی‌و داڕمانی ده‌روونی‌و بێزاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه توێژینه‌وه له‌سه‌ر 380 كه‌س كراوه‌و، ده‌ركه‌وتووه كه، دوای به‌رۆژووبوون، به‌ڕێژه‌ی 87% چاك بوونه‌ته‌وه. |