راگه‌یاندنی لقی رانیه: له به‌رواری 15/7/2012 شاندێکی یەکێتی ژنان، بە مەبەستی چارەسەری کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سەردانی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی لق پێشوازیان لێكرا. ئەمەو له لایه‌ن خۆیه‌وه لقی ڕانیەی زانایان، ته‌واوی ئاسانكاری‌و ڕێوشوێنی پێویستی دیاری کرد تا کێشەکە کۆتایی بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، له بەرواری ١٩/٧/٢٠١٢ شاندێكی باڵای لقی ڕانیەی یه‌كێتی زانایان بەشداریکرد لەکردنەوەی مزگەوتی {ملازم هەردی} لە دەڵاڵان کە گەڕەکێکی ناحیەی سەرکەپکانه. ئه‌مه‌و مزگه‌وتی ناوبراو لەسەر ئەرکی کاک قەرەنیاغا باوكی قایمقامی رانیه سەر لەنوێ بنیات نرایەوە‌و، له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه ڕاگەیاندنی لق رێوڕه‌سمی ئاهەنگەکەی بەڕێوەبردو، تیایدا به‌ڕێز بەرپرسی لق مامۆستا مه‌لا عبداللەی زەنگڵ وتەیەکی لەسەر گرنگی مزگەوت پێشکەشکرد. |