دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 3 / ره‌مه‌زان / 1433 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/7/2012 زاینی و، له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار و، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌یی و زانایانی ئاینی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه، مزگه‌وتی ئاسوده كرایه‌وه. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، له وته‌یه‌كدا به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له دانیشتوانی ناحیه‌كه كرد‌و، هیوای خواست كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه ببێته هۆی خێر‌و خۆشی بۆیان و، ئاماژه‌ی به په‌رۆشی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركرده‌كانی كورد كرد بۆ مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كان. پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له وته‌یه‌دا به‌ناوی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له دانشتوانی ناحیه‌ی ڕزگاری به‌گشتی‌و، گه‌ڕه‌كه‌كه به‌تایبه‌تی كرد‌و، هیوای خواست ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و ڕه‌حمه‌ت بۆیان و، بتوانن په‌رستش و خواپه‌رستی یه‌كانیانی تیا ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌كو داواشی له دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وت كرد بتوانن مزگه‌وته‌كه زیندوبكه‌نه‌وه به خواپه‌رستی و نوێژ‌و زیكر و، مزگه‌وته‌كه بكه‌نه هه‌وێنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی نێوانیان. دواتریش مامۆستا مه‌لا سه‌یوان پێشنوێژ‌و وتارخوێنی دیاری كراوی مزگه‌وته‌كه، ئاماده‌یی خۆی بۆ خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانانی مزگه‌وته‌كه ده‌ربڕی و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له‌و مزگه‌وته‌دا بتوانێ خزمه‌تێ به‌موسوڵمانان بكات، ئه‌مه‌و پاش خوێندنه‌وه‌ی بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه هات . |