لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی:‌ که‌عبه‌ سه‌نته‌ری جیهانه‌

لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌ نوێه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ که‌عبه‌ چه‌قی جیهانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ هه‌رچوار ڕووکنه‌که‌ی ڕێک ده‌ستنیشانی چوار لای ئاراسته‌ی قیبله‌ ئه‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌، هه‌رکۆڕنه‌یک به‌و ناوه‌وه‌ بانگده‌کرێت که‌ ڕووی لێیه‌.

 

دکتۆر خالید بابتیین به‌ڕێوه‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی  له‌زانکۆی ئوومولقوڕا، له‌سعوودیه‌ ووتی که‌: "دووکۆڕنه‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی که‌عبه‌ بریتین له‌ کۆڕنه‌ی خۆرهه‌ڵات، "به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌"، و کۆڕنه‌ی یه‌مه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وانه‌ دوو کۆڕنه‌نن که‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌ساسی که‌عبه‌ی ئیبراهیمی درووستکراون، به‌پیچه‌وانه‌ی کۆڕنه‌کانی عێراق وشام که‌ خێڵی قوره‌یش( حه‌تیم)یان بۆزیادکرد."

 

کۆڕنه‌ی خۆرهه‌ڵات ناوی جیای هه‌ڵئه‌گرێت به‌ڵام تاکه‌ئه‌رکی گرنگ و پیرۆزی ئه‌وه‌یه‌؛ که‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌که‌هه‌ڵئه‌گرێت وه‌ خاڵی سه‌ره‌تاو کۆتای گه‌وافف دیاری ده‌کات.  بڕوا وایه‌ که‌ به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌ یه‌کێک بێت له‌ یاقووته‌ سپیه‌کانی به‌هه‌شت وه‌ حاجیه‌کان هه‌وڵی ده‌سلێدانی به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌ ئه‌ده‌ن یان ده‌ستی سڵاوی بۆڕائه‌وه‌شێنن له‌ کاتێکدا که‌ده‌ستیان پێینه‌گه‌شت.

 

حاجیان  له‌لای کۆڕنه‌ی باکوورکۆئه‌بنه‌وه‌ دوایی تێپه‌ڕبوونیان به‌لای به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌دا‌.  ئه‌م کۆڕنه‌یه‌یان پێی ده‌وترێت کۆڕنه‌ی عێراق به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی فتوحاته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق.

 

دکتۆر بابتیین ئه‌وه‌شی وت که‌: "پێغه‌مبه‌رموحه‌ممه‌د (د.خ) له‌کۆڕنه‌ی یه‌مه‌نه‌وه‌ چووه‌ بۆ به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌، ده‌ستی له‌ کۆڕنه‌ی یه‌مه‌نی داوه‌ به‌ ده‌ستی ڕاست وه‌ ئه‌ودوعابه‌ناوبانگه‌ی ووتووه‌ که‌ ده‌ڵێت: "خوای ئێمه‌، هه‌رچی چاکه‌له‌م دنیاو له‌ودنیاش پێمنانببه‌خشه‌ وه‌ له‌سزای ئاگری دوزه‌خیش بمانپارێزه‌." پاشان ده‌ستی داوه‌ له‌ به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌ به‌رده‌وام بوومه‌ له‌سوڕانه‌وه‌ به‌ده‌وریدا."

 

پاش ئه‌نجامدانی نیوه‌ی سوڕانه‌وه‌که‌(گه‌واف)، حاجیه‌کان ده‌گه‌نه‌ کۆڕنه‌ی خۆرهه‌ڵات.  ئه‌م کۆڕنه‌یه‌ به‌ناوی "کۆڕنه‌ی شام"یش به‌ناوبانگه‌ وه‌کو ئاماژه‌یه‌ک بۆسه‌رکه‌وتین موسڵمانه‌کان له‌ شام و مه‌غریب وه‌ به‌هۆی که‌ سووچی کۆڕنه‌که‌ ئاماژه‌ بۆئه‌و ناوچه‌وه‌ ده‌کات. 


پێش کۆتای هاتنی گه‌وافف له‌ لای به‌رده‌ ڕه‌شه‌که‌، حاجیان به‌لای کۆڕنه‌ی یه‌مه‌ندا تێده‌په‌ڕن که‌ ئاماژه‌ بۆ باشوورده‌کات وه‌ ئێستا هه‌ربه‌ناوی یه‌مه‌نه‌و بانگده‌کرێت، ئه‌وزه‌ویه‌ی که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی وسامانی گه‌وره‌ی به‌خشییه‌ئیسلام.

له‌ئینگلیزیه‌وه‌: هێمن به‌کر

http://english.alarabiya.net/articles/2012/07/23/227981.html

 

لە ماڵپەری پەیام تیڤی وەرگیراوە