لەپێناو هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان، هاتوچۆی گەرمیان داوای هاوكاری لە مامۆستایانی ئاینی دەكات

هاتووچۆی گەرمیان داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات لە مزگەوتەكانەوە دوا لە هاوڵاتیان بكەن كە لەپێناو كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتووچۆ رێنمایەكانی هاتووچۆ جێبەجێ بكەن.


ملازم كارزان مەجید بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوندیەكانی هاتووچۆی گەرمیان بۆ كوردیو ڕایگەیاند: لەم ساڵدا ئەمە دووەم جارە سەردانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردەستان، لقی گەرمیان دەكەین وە داوایان لێدەكەین  لە پێناو كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ لە رێگەی مینبەری مزگەوتەكانەوە هۆشیاری هاتووچۆی بدەنە هاوڵاتیان وە لەروانگەی ئاینی ئیسلامەوە تیشكێك بخەنە سەرجێبەجی كردنی یاسا و رێزگرتن لە بەها جوانەكانی كۆمەلگا ، لەبەرامبەریشدا سەرۆكی لقی یەكێتی زانایان بەڵێَنی دا كە چی لەتوانایاندا بێت ئەنجامی بدەن .

 

، ملازم كارزان ‌ ئەوەشی خستەروو كە بۆیە لە هەنگاوی ئەمجارەیاندا هانایان بۆ مامۆستایانی ئاینی بردووە لەبەر ئەوەیكە رێژەیەك لە هاوڵاتیان بەهۆی سەرقالی كاری رۆژانەیەوە ناتوانن سود لە تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەكان وەربگرن بۆ وەرگرتنی رێنمایەكی هاتووچۆ بەڵام رۆژانی هەینی پابەنددەبن وە ئامادە دەبن لەمزگەوتەكاندا بۆیە ئێمەش ئەم هەنگاوەمان ناوە تا لەو رێگەیەوە ڕێنمای هاوڵاتیان بكەن.