بە مەبەستی پیرۆزبایی.. یەكێتی زانایان سەردانی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكات

 

رۆژی 24/7/2012 شاندێكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سەردانی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

 

مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بە گەرمی پیرۆزبایی لە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی كرد بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی رابەری گشتی‌و، هیوای خواست سەركەوتوو بێت لە كارەكانیدا‌و، پشتیوانی یەكێتی زانایانیشی دەربڕی بۆ هەر كارێك، كە خزمەت بە بواری ئایینی‌و نەتەوەیی بكات.

 

رابەری گشتی بووتنەوە وێڕای بەخێرهێنانن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە‌و، پشتیوانی خۆی بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەربڕی.

 

پاشان قسە‌و گفتوگۆ دەربارەی رۆڵی زانایانی ئایینی لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد كرا، كە هەمیشە زانایانی ئایینی پشتیوانی پاراستنی شوناسی ئایینی‌و نیشتیمانی گەلی كورد بوونە.

 

شایانی باسە شاندی یەكێتی زانایان پێكهات بوو، لە مەلا جەلال خەيلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مەلا ئەحمەدی شافیعی‌و مەلا نەجمەدین وادی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و مەلا دڵشاد گەڵاڵی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی‌و، شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێر‌و مەلا حەسەن قادیانەیی بەرپرسی ناوچەی هەولێری یەكێتی زانایان.