یەكێتی زانایان یەكەمی زانكۆی سەڵاحەدین‌و یەكەمی قوتابخانە ئیسلامییەكان خەڵات دەكات

رۆژی یەكشەمە (29/7/2012) بە ئامادەبوونی (دكتۆر فائیز مەلا بەكر) راگری كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سەلاحەدین‌و، لە مەراسیمێكدا یەكێتی زانایان هەردوو یەكەمی سەر ئاستی زانكۆی سەڵاحەدین‌و یەكەمی خوێ،دنە ئیسلامییەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی خەڵات كردن.

لە سەرەتای مەراسییمەكەدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان دەستخۆشی لە قوتابییە یەكەمەكان كرد، كە بریتی بوون لە (مسكین مەعاز خەلیل) دەرچووی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان‌و یەكەمی زانكۆی سەلاحەدین‌و، (سیروان مستەفا حوسێن) قوتابی دەرەكی لە خوێندنی ئیسلامی‌و یەكەمی قوتابخانە ئایینیەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، هەروەك دەستخۆشی لە كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان كرد، هیوای خواست نموونەیان زۆر بێت‌و، پشتیوانی یەكێتی زانایانیشی دەربڕی بۆ سەركەوتنی زیاتریان لە رێڕەوی ژیانیاندا‌و، داواشی كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زیاتر بە خوێندنی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان بدات، چونكە ئەم بوارەی خوێندن راستەوخۆ رەنگدانەوە‌و كاریگەری بەسەر ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.