ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ
ڕۆژی پێنج شەممە 26/7/2012 بارەگای ناوچەی شۆڕشی یەكێتی زانایان كرایەوە لە مزگەوتی شێخ حسێن لە ناحیەی شۆڕش كە لەو مەراسیمەدا هەر یەك لە لێپرسراوی لق مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی و هەر یەك لە كارگێڕانی لق مامۆستا (أنور حسن و محمد تاڵەبانی) و چەند كارگێڕ ناوچەیەك ئامادەبوون و مەراسیمەكەش بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن مەلا سیامەند أحمد وتەی لێپرسراوی لق و لێپرسراوی ناوچە دەستی پێ كرد و ئامادەبوانیش سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی لقی چەمچەماڵ كرد و بەڵێنیان دا كە ڕێزی تەواو لەم بارەگایەی تری یەكێتی زانایان كە لە سنورەكەیاندا كراوەتەوە . شایەنی باسە لەلایەن خێرخوازانەوە بارەگای ناوچە دروست كراوە و لەلایەن لقەوە ئامێری كۆمپیوتەر و چەند كەل و پەلێكی تریان بۆ دابین كرابوو .
|