به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسڕائیلی‌و ئه‌مه‌ریكی، كه ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كانی (شیفا) و (هه‌له‌ل یافا) و زانكۆی (ته‌لئه‌بیب)و، زانكۆی (بن گۆریۆن) و زانكۆی (كلیب له‌ند)ی ئه‌مه‌ریكی، به هاوكاری یانه‌ی نیشتیمانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه، كه: نوێژی موسڵمان رێژه‌ی تووشبوون به زه‌هایمه‌ر به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كاته‌وه. شایه‌نی باسه: توێژینه‌وه‌كه 892 كه‌س ئه‌نجامدراوه، كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه‌ی 65 سال بووه‌و، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه كه هه‌موویان موسڵمان بوون، ته‌نها 92 كه‌سیان توشی زه‌هایمه‌ر هاتوون. ئه‌مه‌و ده‌قی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له رۆژنامه‌ی (ها ئارتس) به زمانی عیبری بڵاوكراوه‌ته‌وه. |