سەرۆكی یەكێتی زانایان داوا لە هاووڵاتیان دەكات زەكاتی ماڵیان بۆ ئاوارەكانی سوریا بنێرن


لە لێدوانێكیدا بۆ رووداوی (30-7-2012) سەرۆكی یەكێتی زانایان داوا دەكات زەكات‌و سەرفیترە بۆ ئاوارەكانی سوریا بنێرن.

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە رووداوی راگەیاند: دۆخی كوردانی رۆژئاوای كوردستان دۆخێكی تایبەتە‌و پێویستە هاوكاری بكرێن، بەتایبەت، كە ئێمە ئێستا لە مانگی رەمەزان داین‌و زەكات‌و سەرفیترە دەدەین.

مەلا عەبدوڵا داوای لەو كەسانە كرد، كە زەكاتیان هەیە، بیدەنە ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە ئێستا لە هەرێمی كوردستانن، بە پێی دەقی قورئان (ابن السبیل)ن، كە یەكێكن لەو سینفانەی زەكاتیان پێدەشێ‌..
 
شایانی باسە، ئێستا ژمارەیەكی زۆری كوردانی سوریا، پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریا، ئاوارەی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی دەڤەری دهۆك بووینە، كە لە دۆخێكی خراپ دەژین، بۆیە وەكو لایەنێكی ئایینی‌و مرۆیی‌و نەتەوەیی هاریكاریكردنی ئەم ئاوارانە زۆر گرنگ‌و پێویستە.