لقی سۆران سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقاف وكۆمیتەی ی.ن.ك لەرواندوز دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوش ژیان وگوزرەانی مامۆستایانی ئاینی سنورەكە ،پێش نیوەرۆی 29/7/2012شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق‌ویاوەری بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ،سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندوزیانكردو لەلایەن مەلا ئیبراهیم دەروێش تێبیتنەری ئەوقاف وكارمەندانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لەدانیشتنێكی نێوانیاندا گفتوگۆ لەسەر ئەرك وپێویستیەكانی مامۆستایانی ئاینی لەقۆناغی ئێستاداكرایەوەو،هەروەهایەك هەلوێستی وپالپشتی هەردوولا لەمەڕ زیاتر خزمەتكردنی زانایان وبواری ئاینی دەڤەرەكە دووپاتكرایەوە.

دواتر هەمان شاند سەردانی كۆمیتەی رواندوزی .ی.ن.ك.كردو لەلایەن شێردل هەلگورد لێپرسراوی كۆمیتە بەگەرمی بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەدیدارێكی نێوان هەردوولا بارودۆخی ئەمرۆی سیاسی كوردستان وگۆرانكاری ناوچەكە خرایە بەرباس ویەك هەلوێستی وبرایەتی نێومالی كورد لەسەرجەم قۆناغەكان وبەتایبەت قۆناغی ئێستا بەپێویست زانراو،بۆئەم بەمەستەش رۆلی زانایانی ئاینی لەمەڕ قولكردنەوەی گیانی برایەتی وهەلوێستە نەتەوەییەكان بەبایەخەوە سەیركراو جەختیش لەهەماهەنگی نێوان هەردوولا كرایەوە.