لقی سۆران مامۆستامەلا عەبدولڵا رەژوكەری بەسەردەكاتەوە

راگەیاندنی لقی سۆران 
دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشیەكی سەختەوە لە ولاتی هندستانەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو گەرایەوە مالەوە، شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و، بە یاوەری بەرێزان مەلامستەفا باپشتی و، مەلاوەیسی مەلاسەعیدو، مەلا ئیبراهیم علی، كارگێرو ئەندامانی لق سەردانی مامۆستا مەلا عەبدوللا رەژوكەری پێش نوێژو وتارخوێنی مزگەوتی سپی لەقەزای سۆران كرد.

ئەمەو لەسەردانەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پەرۆشیان بۆ مامۆستا، هیوایان خواست باری تەندروستی بەرێزیان ئاسایی ببێتەوەو خوای گەورە شیفای عاجیلیان بۆبنێرێ. لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا سوپاسی هاوسۆزی و پەرۆشی شاندەكەی كردو ئومێدی خواست كە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەردەوام بێت لەو خزمەتە بەرچاوەی كە بە مامۆستایانی ئاینی سنورەكەی دەكات.