لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی ئاكرێ‌ دەكات

رۆژی 29/7/2012 شاندێكی لقی ئاكرێی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە مەلا عەبدوڵا ئاكرەیی بەرپرسی لق‌و چەند كارگێڕ‌و ئەندامێكی لق، بە یاوەری مامۆستا مەلا محەمەد ئاكرەیی سەرۆكی پێشووی یەكێتی زانایان، سەردانی بەڕێز مەلا جەهوەر سورچی بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی ئاكرێیان كرد.

لە سەردانەكەدا لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی مامۆستا كرد‌و، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە كارەكانیدا، هەروەها پشتگیری‌و پشتیوانی لقی ئاكرێشیان بۆ ئەوقافی ئاكرێ‌ دەربڕی بەمەبەستی سەركەوتن لە كارەكان‌و خزمەتكردنی زیاتری مامۆستایانی ئایینی.

لەلایەن خۆیەوە، مەلا جەهوەر سورچی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاكرێ‌ ، بەخێرهاتنێكی گەرمی كردن‌و، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكە‌و، ئامادەیی‌و هەماهەنگی خۆشی بۆ هاوكاری بەردەوام لەگەڵ لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان دەربڕی.

شایانی باسە مەلا جەهوەر سوورچی كارگێڕی لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان بوو، رۆژی 23/7/2012 وەك بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێ‌ دەست بەكار بوو.