بەرێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران خوانێكی رۆژوو شكاندن سازدەكات

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران
بەبۆنەی شەوی قەدری پیرۆز بەرێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران خوانێكی رۆژووشكاندن بۆمامۆستایانی ئاینی وكەسایەت بەرپرسانی ئیداری سنورەكە سازكرد كەهەریەك لەسەرۆكی یەكێتی زانایان وقائیمقامی سۆران ئامادەبوون ،بەم بۆنەیەوە (وەیسی سەعید وەیسی) بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران لەووتەێكی دا دەست خۆشی لەمامۆستایانی ئایینی كرد كەتوانیویانە ئەم ساڵیش بەجوانترینشێوە لەخزمەتی مانگی رەمەزان دابن هەروەك هیواشی خواست لەشەوانی قەدری پیرۆز بتوانن لەمزگەوتەكانەوە لەخزمەتی موسلمان دابن .
لای خۆیانەوە بەشداربووانی خوانەكە سوپاسی وپێزانی خۆیان ئاراستەی ئەوقافی سۆرانیان كرد بەمایەی رێزگرتنی لەمامۆستایانی ئاینی وەسف كرد.