بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوە ئێوارەخوانێکی بۆ مامۆستایانی ئایینی سازدا

بەبۆنەی هاتنی شەوەکانی پیرۆزی قەدر بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی شەقلاوە بە ئامادەبوونی شێخ قاسم بەرزنجی بەریوەبەرەی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر و رزگار حەسەن ناصر قایمقامی شەقلاوە و  مەلا تەحسین بەرپرسی لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسانی ئیداری و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان لە شەقلاوە ئێوارە خوانێكی بۆ پێش نوێژ و وتارخوێنانی سنوری قەزای شەقلاوە و فەرمنابەرانی ئەوقاف لە چێشتخانەی سەناریا سازدا.

 

لە وتەیەک دا حاجی سەرباز بەریوەبەری ئەوقافی شەقلاوە رۆلی مامۆستایانی ئایینی بەرزنرخاند کە لەمانگی رەمەزانی پیرۆز ئەرکی خزماتیان زیاترە و توانیویانە رۆلی خۆیان ببینین و ببنە هۆکارێک بۆزیاتر ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆتایی دا ئامادەبووان وێرای خۆشحالی دەربرین بەم ئێوارە خوانە سوپاسی بەریوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوەیان کرد بۆسازدانی ئەم خوانە.

 

سەیفەدین خالد لاسەیی

ر. ئەوقافی شەقلاوە

٢٠ ی رەمەزانی ١٤٣٣

٢٠/٥/٢٧١٢ ک ///٩/٨/٢٠١٢ز