دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی و له‌به‌رچاوگرتنی خزمه‌ت و ماندوبونی زیاتریان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 9/8/2012 ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بونی به‌رێز شێخ عبدالله انور سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت و رێزدار مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كورستان ئێواره‌خوانێكی بۆ زانایانی ئاینی پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان رێكخست ... ئه‌مه‌و به‌هه‌مان شێوه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 11/8/2012 مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێواره‌خوانێكی بۆ زانایانی ئاینی رێكخست شایانی باسه له‌هه‌ردوو ئێواره‌خوانه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی كرد بۆ سازدانی ئه‌و جۆره‌خوانانه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینیان به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان زانی . |