پێگه‌ی (ئالوكه) بڵاویكرده‌وه: نوێنه‌رێكی دیموكراتیه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی پێشكه‌شكردووه‌و، تیادا باس له‌وه ده‌كات: كه قوڕئانی پیرۆز وه‌ك وانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بخوێنرێ له قوتابخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. (ئه‌ندری كارسۆن) كه نوێنه‌ری ویلایه‌تی (ئه‌ریزۆنا)ی ئه‌مه‌ریكیه له كۆنگرێس، له پێشنیاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی گوتووه، كه: (به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ركه‌وتووه: ئه‌و قوتابخانانه‌ی هی موسڵمانانن له ئه‌مه‌ریكاو، قوڕئانی پیرۆزی تێدا ده‌گوترێته‌وه، له ئاستێكی به‌رزی زانستی دایه‌و، رێژه‌ی كێشه‌ی تێدا زۆر نزمه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس زیاتر گوتوویه‌تی: پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌و فێركردن پێش ناكه‌وێت له ئه‌مه‌ریكا، تا له چاو قوتابخانه ئیسلامیه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه‌و، وه‌ك پێشه‌نگ سه‌یریان نه‌كه‌ین. شایه‌نی باسه: ئه‌م پێشنیاره‌ی ئه‌ندری كارسۆن بووه مایه‌ی گفتوگۆ ده‌مه‌قاڵی له‌ناو كۆنگرێس. |