به مه‌به‌ستی رێز گرتن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و گه‌یاندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌و مانگه‌وه پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له نوسراوێكی ره‌سمیدا به ژماره (7200) له به‌رواری 1/8/2010 ، كه وێنه‌یه‌كی بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نێرداروه، پارێزگای هه‌ولێر رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی ده‌ركردووه، كه خۆی له پێنچ خاڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه، بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1_ گشت شوێنه‌كانی تایبه‌ت به فرۆشتنی (المشروبات الرحیه) له میوانخانه‌و چێشتخانه به درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز داده‌خرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره یانه‌كان كه فرۆشتنی (المشروبات الروحیه) ده‌گرێته‌وه پێشكه‌ش كردنی قه‌ده‌غه‌یه.
2_ ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه نیازی كردهنهوهیان هه‌یه له‌و مانگه پیرۆزه ده‌بێت ره‌چاوی حورمه‌ت گرتنی ره‌مه‌زانی تێدا بكرێت، به شێوه‌ی ئاشكرا قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێت دابپۆشرێت به په‌رده‌ی تازه‌و خاوێن.
3_ پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌و خوارده‌مه‌نی له گشت فه‌رمانگه‌كانی میری‌و حانوتی قوتابخانه‌كان‌و هه‌روه‌ها چایهخانهكان قه‌ده‌غه‌یه‌و له‌و مانگه داده‌خرێت.
4_ ده‌زگا ئیداریهكانو پۆلیس‌و ئاسایش زۆر به ووردیو به توندی هه‌ڵده‌ستن به چاودێری كردن‌و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و رێنماییانه به درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
5_ هه‌ر كه‌سێك سه‌پێچی ئه‌و رێنماییانه بكات به پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتی یاسایی له دژی وهردهگرێتو (5) رۆژ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
|