مامۆستا مەلا تەها شێخ وەتمانی كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ یەكشەمە (26/8/2012) مامۆستا مەلا تەها شێخ وەتمانی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستای ناوبراو كەسایەتییەكی دیاری ناوچەی باڵەكایەتی بوو، هەروەها كەسێكی كوردپەروەر‌و شۆڕشگێڕ بوو، رۆڵێكی مەزنی لە ریزەكانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بینیوە، پێشتریش ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بوو.

پرسەی مامۆستا لە هەولێر لە گەڕەكی ئیسكان لە مزگەوتی حاجی خالەندە، ئەمڕۆ یەكەم رۆژی پرسەكەیەتی.

بەم بۆنەوە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا تەكات‌و، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ (26) وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)

بە رازیبوون بە قەدەری خوا هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەها شێخ وەتمانی كەسایەتی ئایینی‌و كۆمەلایەتی ناوچەی باڵەكایەتیمان پێگەیشت.

بەم بۆنەوە پرسە‌و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین‌و، خوای گەورە سەبووری‌و ئارامیتان پێ ببەخشێت‌و، مامۆستای وەفاتكردووش بخاتە ژێر میهر‌و رەحمەتی خۆی.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

26/8/2012