بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان: لقی چەمچەماڵ (30) زانای ئایینی خەڵات دەكات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

 لە درێژەی كار‌وچاكییەكانی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە (30) مامۆستای ئایینی ‌وەك جەژنانە .

ئەمە ‌و لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبو‌ونی بەڕێوەبەری ئە‌وقافی گەرمیان ‌و نوێنەری زۆربەی حیزب ‌و ڕێكخرا‌وەكانی سنوری قەزای چەمچەماڵ لە ڕۆژی 29/ڕەمەزانی/1433 لە هۆڵی ئە‌وقاف، هەر یەك لە بەڕێوەبەری ئە‌وقاف ‌و لێپرسرا‌وی لقی چەمچەماڵ ‌وتەیان پێشكەش كرد ‌و لە ‌وتەكانیاندا دەستخۆشیان لە زانایانی ئایینی كرد ‌و بەڵێنیان دا كە زیاتر خزمەتی زانایانی ئایینی بكەن ‌و پاشتر خەڵاتەكان دابەش كران بەسەر زانایاندا .