دانا مه‌لا حمه‌امین – گه‌رمیان : به بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز (هیشام ئه‌لحه‌یالی) پارێزگاری دیاله، شاندێكی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان زانایان به‌رپرسی ناوچه‌و ، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی به‌شداریان كرد رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خوا لێخۆش‌بوو، له شاری به‌عقوبه. ئه‌مه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، لێژنه‌ی ناوبراو پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دیوانی پارێزگاری دیالا كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌ناوی خاوی گه‌وره‌و میهره‌بان بۆ / دیوانی پارێزگاری دیالا بابه‌ت/ پرسه‌نامه به خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز (هیشام ئه‌لحه‌یالی) پارێزگاری دیالا مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌نامه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی دیوانی پارێزگا‌و، خه‌ڵك‌و دانیشتوانی دیالاو، خزم‌و دۆست‌و هۆزی خوا لێخۆش‌بوو ده‌كه‌ین‌و، داواكارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن، كه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات‌و، سێبوری‌و ئارامی ببه‌خشی به كه‌س‌و كار‌و خۆشه‌ویستانی. إنا لله وإنا الیه را‌جعون یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لێژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین 20/8/2012 |