دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 22/9/2012 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وش و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی و، گوێبیستی بۆچون و پێشنیاره‌كان و، توندوتۆڵ كردنی گیانی برایه‌تی و یه‌كریزی نێوان زانایانی ئاینی، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێرانی لق ،سه‌ردانی هه‌ردوو مامۆستای ئاینی شاری دێرینی كفری، مامۆستا مه‌لا ته‌ها و مامۆستا مه‌لا به‌هادینیان كرد‌و، پشتگیری و پشتیوانی یه‌كێتی زانایانیان بۆ ده‌ربڕین له‌كاتی هه‌رپێویستی و كارێكداو، به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاوێته‌بونیان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی یه‌كێتی زانایان باس كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌كه له‌مامۆستا مه‌لا ته‌ها عبدالرحیم و، مامۆستا مه‌لا بهائه‌دین محمد خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی لقی گه‌رمیان ده‌ربری و، به‌ڵێنی كاركردن و هاوكاری كردنی یه‌كێتی زانایانیان دوپاتكرده‌وه له‌پێناو گه‌یاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستدا . له له‌یه‌كی تر‌و، له‌پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، دواجار سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 23/8/2012 به‌ڕێز مامۆستا مصگفی رشید حمید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و، ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆشاری كه‌لارو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌رێوره‌سمێكی شایسته‌و فراوانداو، به به‌شداری زانایانی ئاینی و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوماقوڵان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه و دۆستان و ئازیزانی له گۆرستانی كوڵه‌جۆی زێدی خۆی به‌خاك سپێردرا. شایانی باسه: خوالێخۆشبوو له‌ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا كارده‌كات و، پاشان ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لارو، دواجاریش له ساڵی 2005 وه وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامی به‌كاری ئیداری ده‌دات . |