راگه‌یاندنی لقی سۆران له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌نده‌كان خۆی له‌گه‌ڵا دام‌و ده‌زگاو پارت‌و رێكخراوه‌كانی كوردستان، به بۆنه‌ی یادی 16ی ئاب، ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی و، به‌یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، سه‌ردانی لقی 10ی پارتیان كرد‌و، پیرۆزبایی 66مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌یان ئاراسته‌ی به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقه‌كه كرد‌و، هیواخوازبوون ئه‌و یاده هانده‌رێكی زیاتربێت بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردن و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان. له لایه‌كی تره‌وه‌و، به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزانه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، شاندێك له لقی سۆران به سه‌رپه‌رشتی به‌رٍێز به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری به‌رێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، چه‌ندین مامۆستای ئاینی و كه‌سایه‌تی شاری سۆرانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، جه‌ژنه پیرۆزانه‌یان ئاراسته كردن، داواكاربوون خوای گه‌وره مانگی ره‌مه‌زان وسه‌رجه‌م خواپه‌رستیه‌كانی ئه‌ومانگه‌ی له‌ته‌واوی موسولمانان قه‌بول كردبێت. هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له 17 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، شاندێكی لقی سۆران كه پێكهاتبوو له چه‌ند كارگێڕێكی لق، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سۆرانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كرد‌و، له‌نزیكه‌وه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌كردن و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن. له لایه‌كی تریشه‌وه‌و، دوای ئاماده‌بوونی له رێورَه‌سمی به‌خاكسپاردنی، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق و، به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به‌شداریان كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو(حاجی حمدامین) ئاشیبێكۆره‌یی، كه ده‌كاته باوكی مامۆستا مه‌لا فكری ئاشیبێكۆرێ، ئه‌ندامی پێشووی لێژنه‌ی فه‌توای لقی سۆران، كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه رۆژی 25/8/2012كۆچی دوای كرد، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه لقی سۆران هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرد‌و، داوای كرد خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات و، سه‌بوریش به‌خانه‌واده‌كه‌ی بدات. |