سەرۆكی یەكێتی زانایان بەشداری بەخاكسپاردنی مامۆستا مەلا تەها شێخوەتمانی دەكات

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە 26/8/2012 مامۆستا مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەشداریكرد لە رێورەسمی بە خاكسپاردنی تەرمی مامۆستا مەلا تەها شێخ وەتمانی.

مامۆستای ناوبراو كەسایەتییەكی ئایینی‌و كۆمەلایەتی هەرێمی كوردستان بە گشتی‌و ناوچەی باڵەكایەتی بەتایبەتی بوو، خاوەنی خەباتێكی زۆری كوردایەتی بوو، بەتایبەتی لە ریزەكانی یەكێتی زانایان رۆڵێكی مەزن‌و دیاری هەبوو، هەروەها پێشتر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بوو.

شایانی باسە مامۆستا مەلا جەلال خەیلاتی جێگری سەرۆكی زانایان‌و مامۆستا مەلا یاسین شەقڵاوەیی ئەندامی دەستەی راوێژكاری یەكێتی زانایانشێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێر‌و چەند كارگێڕ‌و ئەندامانی لقی هەولێری زانایان لە مامۆستایانی ئایینی یاوەری سەرۆكی یەكێتی زانایان بوو‌ن و، مامۆستا مەلا تاهیری بەحركەیی رێورەسمە دینیەكانی ئەنجامدا.