ئەوقافی شەقلاوە پیرۆزبایی جەژن لە زانایان دەكات

 سەیفەدین لاسەیی /ئەوقافی شەقلاوە

 بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سرباز ئەحمەد شێخۆ بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە بەیاوەریی شاندێك لەفەرمانبەران سەردانی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانی كرد و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لەتەواوی زانایان كرد لای خۆشیەوە مەلا تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان بەناوی تەواوی زانایانەوە سوپاس و ستایشی بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە و فەرمانبەرانی كرد كەوا جێی پەنجەیان دیارە لە خزمەت كردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئایینی و دروست بوونی ئەم هەماهەنگیەیی لەنێوان هەردوولادا هەیە بۆزیاتر بەرەو پێش بردنی رەوشی ئەوقاف و مزگەوت و شوێنە ئایینی و مامۆستایانی ئایینی لەكۆتایی دا بەرێوەبەری ئەوقاف دووپاتی كردەوە درێخی ناكەن لەهەر هەنگاوێك كە لەخزمەتی زانیانی ئایینی دابێت