لقی رانیە سوپاسی كۆكەمەككارانی ئاوارەكانی سوریا

لەبەرواری (28/8/2012) لقی ڕانیە بەئامادەبوونی زۆر بەی كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا سەرەتا چەند ئایەێك لەقوڕئانی پیرۆز خوێنرایەوە ، دواتر بەرپرسی لق(م. عبدالله) ی زەنگل وێڕای بەخێرهاتنی ئەندامان ، پیرۆز بایی جەژنی ڕەمەزانی ئاراستەكرد ن، وتیشكی خستە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1.           دەستخۆشی لە پابەند بوونی خەڵكی ناوچەكە بەكاری خێر و ڕێزگرتن لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

2.           داواكاری بۆئەوەی كەغەیری ئەوقاف و زانایان كەس دەست لەئیش و كاری پێِش نوێژ و ووتارخوێنان وەرنەدات.

3.           كۆمەكی كۆكردنەوەی بۆ لێقەوماوان ی سوریا و دیار بوونی جێ پەنجەی زانایان لەو كارە خێرەدا و هاندانی خەڵكی بۆی، ئەمەیان بە كارێكی دیندارانە‌و كوردانە‌و مرۆڤانە وەسف كرد، كە هەمیشە رەوشتی كورد وابووە، بە پیر لێقەوماوانەوە چووە‌و، هەوڵیانداوە، دەستی كۆمەكی‌و یارمەتی بۆ لێقەوماوان درێژ بكەن، لەوەشدا رۆڵی زانایان زیاتر قسەی لێوە كرا، كە هەمیشە سەرقافڵەی كاری چاكە‌و خێرخوازی بوونە. .

 ئەمەو بە خویندنەوەی راپۆرتی ناوچە كان و چه ند تیبینیەك كۆتایی بە كۆبونەوەكەهات.