(ئه‌وه محمده)، ناوی ئه‌و كتێبه‌یه كه له ئێستادا گه‌وره‌ترین كتێبی سه‌ر دونیایه‌و، موسڵمانێكی ئیماراتی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ـ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ نووسیویه‌تیه‌وه‌و، له كتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركراوه. له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كانی جیهانی ئیسلامی‌و، به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستان‌و جێنشینی دوبه‌ی‌و، زانایانی ئایینی‌و، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاماده‌بووان، سه‌ره‌تای مانگی شه‌والی ئه‌م ساڵ، په‌رده له سه‌ر ئه‌و كتێبه گه‌وره‌یه هه‌ڵدرایه‌وه، سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشا. شایانی باسه: كتێبه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نووسراوه‌ته‌وه‌و، كێشی ده‌گاته 1500 كیلۆو، 420 لاپه‌ڕه‌یه‌و، درێژی‌و پانیه‌كه‌ی 4 به 5 مه‌تره‌و، بۆ سوودی زیاتری خوێنه‌رانیش چه‌ندین چاپی بچووكی كتێبه‌كه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه. |