راگه‌یاندنی لقی رانیه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/9/2012 له مزگه‌وتی ڕووناكی له رانیه، به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن كارگێڕی ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خولی هاوینه‌ی قوڕئان خوێندن، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه بۆ (650)خوێندكاری كوڕ‌و كچ ڕێك خرا، كه هه‌ریه‌كێكیان نیو جوزْ تا جوزئێكی قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردبوو. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه چه‌ند قوتابیه‌كی كوڕ و كچ چه‌ند ئایه‌تێكی قوڕئانی پیرۆزیان خوێنده‌وه، دواتر به‌ناوی هۆبه‌ی له‌به‌ركردن وخوێندنی قوڕئانی پیرۆز، مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیاری هۆبه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، دواتر به‌رپرسی بنكه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالقادری هه‌ڵۆنه‌یی وته‌یه‌كی بۆخوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند شیعر‌و سرودێك رێوڕه‌سمه‌كه ڕازێندرایه‌وه. شایانی باسه: له‌كۆتاییدا مامۆستایانی بنكه و خوێندكاران دیاریان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا، وێڕای بڕوانامه بۆ خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه هات. |