لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری لە ناشتنی باوكی مامۆستا مەلا جەلیل خۆشناو دەكات .

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر

شەوی 1 لەسەر  2/ 9 / 2012 حاجی رسول عبدالرحمن خۆشناو خاوەنی مزگەوتی ابو بكری صدیق لە شاری هەولێر كە دەكاتە باوكی مامۆستا مەلا جلیل خۆشناو لە شاری هەولێر كۆجی‌و ماڵئاوای كرد شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێك هاتبوون لە مەلا معروف روستایی ئەندامی لق‌و مامۆستا مەلا حسن قادیانی بەرپرسی ناوچەی یەكی یەكێتی زانایان ، بەشدارییان كرد لە ناشتنی باوكی مامۆستا مەلا جەلیل ، برسەكەشی لە مزگەوتی ئەبوبكری صدیقە لە شاری هەولێر .

 

بەبۆنەی كۆچی دوایی [حاجی رسول عبدالرحمن خۆشناو] كە دەكاتە باوكی مامۆستا مەلا جەلیل پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگەوتی ئەبوبكری صدیق لە شاری هەولێر ، لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزتان دەكات،

 كە ئەمەش دەقەكەیەتی:

[بەناوی خوای مەزن و دڵۆڤان ]

[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]

بەرێز : مامۆستا مەلا جەلیل خۆشناو

 بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتمان بێگەیشت، كە بەهۆی نەخۆشیەكی كەتوپر گیانی لەدەستدا، بەم بۆنەیەوە بەناوی خۆمان و سەرجەم ماموستیانی ئاینی ناو شاری هەولێر‌و، دەورو بەری، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و، بنەماڵەكەتان دەكەین و، خۆمان بەهاو بەشی خەمتان دەزانین، تكاكار و خوازیارین لە پەروەردگاری مەزن سێبووری‌و، ئارامیتان بدات‌و، خوالێخۆشبووش بخاتە ژێر ڕەحمەت‌و میهرەبانی خۆی أمین

                                         إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ