لقی چەمچەماڵ ‌و ڕێكخرا‌وەكانی سنورەكە كۆمەك بۆ كوردەكانی سوریا كۆدەكەنە‌وە

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

 سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 30/8/2012 لە ئۆفیسی ڕۆژنامەی چەرمو‌و لە قەزای چەمچەماڵ كۆمەڵێك ڕێكخرا‌و كۆبو‌ونە‌وە بە مەبەستی در‌وستكردنی لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتی كۆكردنە‌وەی كۆمەك ‌و ها‌وكاری بۆ كوردانی سوریا .

شایانی باسە لقی چەمچەماڵ ڕۆڵی بەرچا‌وی هەبو‌و لە كۆبونە‌وەكەدا ‌و لە ڕۆژانی داهاتو‌وشدا لە نزیكە‌وە ها‌وكاری ئە‌و هەنگا‌وە دەبن، هەر‌وەها لەسەر دا‌وای بەڕێوەبەرایەتی ئە‌وقافی گەرمیان سەرجەم ‌وتاربێژەكانی سنورەكە دا‌وایان كرد‌وە كە موسڵمانان ها‌وكاری ئە‌و كۆمەكیانە بن .