هاورِێ باوه‌یس/ سلێمانی: پێشهاتنی مانگی ره‌مه‌زان، پارێزگاری سلێمانی رێنماییه‌كانی خۆی بلاَودهكاتهوه و هۆشیاریشدایه سه‌رپێچیكاران كه دووكان و یانه‌كانیان داده‌خرێن.
به‌هرۆز محه‌مه‌د پارێزگاری سلێمانی نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ر و قایمقامه‌كانی سنوره‌كه‌ی كردووه و داواده‌كات له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا په‌یوه‌ستبن به‌رێنماییه‌كانه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه تا كۆتایی فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی مه‌ی قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌رجه‌م یانه و میوانخانه‌كاندا.
له نوسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه جگه له‌فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، خواردن و خواردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
پاشان پارێزگاری سلێمانی داواشده‌كات ئه‌و چێشتخانه و كافتریایانه‌ی كهدهكرێنهوه ده‌بێت به‌شێوه‌ی داپۆشراوبێت و نابێت ئاشكرابێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پۆلیس و ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی ورد چاودێری ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكاران سزاده‌درێن به‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی پێداده‌خرێت.
لیژنه‌یه‌كیش له ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و پۆلیس و ئاسایش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك هاتووه.
له ماڵپه‌ڕی (په‌یامنێر) وه‌رگیراوه. |