دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و، به ئاماده‌بوونی جێگر‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی مانگانی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌رپرسی لق تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی و ڕێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و، له‌سنوری گه‌رمیان به‌تایبه‌تی، دواتر كۆبونه‌وه جه‌ختی له‌چه‌ندخاڵێك كرده‌وه و، سوپاسی زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد، كه توانیویانه سه‌ربه‌رزانه و لێبڕاوانه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به‌خزمه‌تكردنی موسوڵمانان و زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌وانی قه‌درو، ته‌واوی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز. هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له پێویستی یه‌كڕیزی و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان و زانایانی ئاینی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كرایه‌وه‌و به‌پێویست زانراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێنمایی پێویست به ستافی لق و لێژنه ناوچه‌كان دراو، له كۆتایشدا ڕاپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و، گفتوگۆی پێویستی له‌باره‌وه كرا‌و خوێندنه‌وه‌ی پێویست بۆ پێشنیار‌و داواكارییه‌كان كرا و كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هێنرا . |