رۆژی دووشه‌ممه 3/9/2012 له مه‌ڕاسمێكدا له شاره‌دێی به‌حركه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به یاوه‌ری به‌رێزان مامۆستا شێخ عبدالباسیت بالیسانی‌و،مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمێكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عبدالصمد ابراهیم عرب به‌حركه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا محسن علی حمدامین تارینانی. ئه‌مه‌و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وێڕای ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی‌و، به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوبراو و، مامۆستایانی ئایینی‌و، كه‌سایه‌تی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی، جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه، ئاماده‌بوون. سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستای موجیز مامۆستا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی پێشكه‌شكرا، پاشان به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و، تیایدا ئاماده‌یی‌و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی بۆ خوێندنی ئایینی دوپات كرده‌وه‌و، ئازادی كوردستانی به گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی خوێندن به‌گشتی پێناسه‌كرد. دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا، وێڕای پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشی‌و هیوای سه‌ربه‌رزی‌و به‌رده‌وامی بۆ هه‌ردوو مامۆستای وه‌رگری بڕوانامه‌و مامۆستای موجیز، تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی‌و شكۆی زانستی ئایینی‌و مامۆستایانی ئایینی‌و، داوای له مامۆستایانی ئایینی كرد، كه چاو له زانایانی پێشین بكه‌ن‌و، هه‌موو هه‌ولێكیان بۆ به‌رز راگرتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت‌و، خۆیان دوور بگرن له بیر ته‌سكی‌و، ناكۆكیه ورده‌كان‌و، توندڕه‌وی‌و، خوێنده‌وه‌و خوێندن بكه‌ن به چه‌كی سه‌رده‌م. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێزیان باسی له دینداری‌و ئاینپه‌روه‌ری گه‌لی كورد كرد‌و، زیندو راگرتنی ئه‌و جۆره رێ‌و ره‌سمانه‌ی به به‌ڵگه هێنایه‌وه‌و، پاشان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، خه‌ڵاتی هه‌ردوو مامۆستای ناوبراوی كرد. شایانی باسه: له‌كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كشدا، ده‌قی بڕوانامه‌ی هه‌ردوو مامۆستایان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی خوێندرایه‌وه‌و، پاشان به دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی پێهات. |