ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ی به‌دوای هه‌ڵه‌ی قورئاندا ده‌گه‌ڕا، موسڵمان بوو

 

 

ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵێكیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی قورئانی پیرۆزو به‌كارهێنانی له‌ووتوێژێكدا له‌گه‌ڵ زانایانی موسڵمان، قورئان كاریگه‌ری به‌سه‌ر دڵیه‌وه‌ ده‌بێت و موسڵمان بوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.

 

(گاری میلله‌ر) ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵێكیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی قورئانی پیرۆز، ده‌گاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ئه‌و قورئانه‌ داندراوی خوای گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ باسی له‌خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌كردووه‌، به‌ڵام سوره‌تێكی تایبه‌تی دابه‌زاندووه‌ به‌ناوی سوره‌تی (مه‌ریه‌م) و ڕێزێكی ئه‌وتۆی لێناوه‌ كه‌له‌كتێبه‌كانی مه‌سیحی و جوله‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناوی نه‌براوه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ له‌قورئان ته‌نها پێنج جار ناوی (موحه‌مه‌د) (صلی الله علیه وسلم) هاتووه‌، به‌ڵام ناوی (عیسا) (علیه السلام) بیست و پێنج جار هاتووه‌.

 

 

ئه‌مه‌و ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ راشیگه‌یاندووه‌، به‌به‌ڵگه‌ی چه‌ندین ئایه‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌و هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و ئێستاش بۆته‌ یه‌كێك له‌گه‌وره‌ بانگخوازه‌كانی ئایینی ئیسلام له‌كه‌ننه‌داو وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ناوی خۆیشی ناوه‌ (عه‌بدولئه‌حه‌د).

 

 

 

 

   

 

 له كورديو