ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عه‌ولا روستایی سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 4/9/2012 به سه‌رپه‌رشتی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، به ئاماده‌بوونی كارگێر‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسی ناوچه‌كانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌رێوه‌چوو. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر‌و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و عیراق به‌گشتی، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ خرانه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به زانایانی ئاینی‌و، به پیره‌وه‌چونی كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كانی زانایان‌و، گرتنه‌به‌ری ڕێ‌و شوێنی گونجاوتر بۆ زیاتر كاراكردنی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان له سنوری لقی هه‌ولێر . |