حاجی جابر/ راگه‌یاندن رۆژی سێشه‌ممه 4/9/2012 كاتژمێر (9)ی به‌یانی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌وهر حه‌دێ ناوخوش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالله احمد محمد الامام به‌رپرسی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له هۆڵی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به جیا به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ وته‌یان پێشكه‌شكردو، تیایدا باسیان له گرنگی وتاری هه‌ینی كرد‌و، چه‌ندین بابه‌تی جیا جیایان روونكرده‌وه‌و، تیشكیان خسته سه‌ر رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی‌و، وه‌لامی پرسیاره‌كانیان درایه‌وه، وێڕای گفتوگۆ كردن‌و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ویه‌كبوونی مامۆستا ئایینیه‌كان له‌ناوخۆیان‌و، رێزگرتن‌و به‌رز راگرتنی حورمه‌تی مزگه‌وت‌و، نه‌هێشتنی دیارده‌ی فه‌توادان له‌سه‌ر مینبه‌ر له وتاری هه‌ینی. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له كردنه‌وه‌ی خولی رۆشنبیری و زانستی بۆ مامۆستایانی ئایینی كرا، پاشا سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات. |