ئیمان بە خواهێنان بڕَگەیەكی پرَۆژەی دیموكراتیەكانە

ئا: سایتی زانایان

ئەمڕۆ پێنج شەمە (6/9/2012) كۆنگرەی پارتی دموكراتی ئەمەریكا بە رەسمی باراك ئۆبامایان وەك پاڵێوراوی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەستنیشان كرد.

ئەوەی مایەی سەرنجە لە نێو بەرنامەی حزبەكە دوو خاڵی سەرنج راكێش هەیە، خاڵی یەكەم پەیوەستە بە ئیسرائیل‌و دانانی قودس وەك پایەتەختیان، خاڵی دووەمیش پەیوەستە بە ئیمانەوە.

لە خاڵی پەیوەست بە ئیمانەوە (تید سترایكلاند) حاكمی ویلایەتی ئوهایۆ، كە سەرۆكایەتی لێژنەی داڕێژتنەوەی بەرنامەكە دەكات، دەڵێت: ئیمان‌و باوەڕبوون بە خوا، دوو شتی بنەڕەتین لە مێژووی گەلەكەمان).

ئەم بڕگەیە لە ساڵی 2008ەوە لە نێو بەرنامەی حزبەكە هەیە، بەڵام لە سەرتای ئەمجارە، لا بردرا بوو، بۆیە ئەمڕۆ لە رێگەی دەنگدانەوە دووبارە خرایەوە ناو بەرنامەی حزبەكەوە.