ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 10/9/2012 لقی شارەزوری یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌ست به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق ماموستاشیخ غازی وجیگری لق ماموستا عبدالحمید وسه‌رجه‌م كارگیڕان وبه‌پرسی ناوچه‌كان. شایانی باسه به‌رپرسی لق ده‌ست خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ناوچه‌كان وسه‌رجه‌م ماموستایانی سنوری لق كرد به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و ڕۆڵی ماموستایان له‌و مانگه پیرۆزه‌دا. پاشان نوسراو‌و ڕاسپارده‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خویندوه. دواتر باسی له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی كوردستان وناوچه‌كه كرد. هه‌روه‌ها لەلایەن جێگری بەرپرسی لق‌و ئامادەبووانەوە به‌تیبنی وپیشنیاره‌كانیان دانیشتنه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد. له‌كۆتاییدا ناوچه‌كان ڕاپۆرتی ناوچه‌كانیان خوینده‌وه ئه‌مه‌ودانشتنه‌كه دوو كات ژمێرو نیوی خایاند به‌دوعای خێر كۆتای به‌دانیشتنه‌كه‌هێنرا |