لقی چەمچەماڵ پێشوازی لە زانایانی كەلار دەكات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

سەر لەبەیانی ڕۆژی یەك  شەممە 9/9/2012 شاندێكی لقی كەلاری  یەكێتی  زانایانی ئایینی كەپێكهاتبو‌و لەمامۆستا مەلا (حمە أمین كەلاری)  لێپرسرا‌وی لق ‌و هەر یەك لە مامۆستایان (مەلا كەریمی شافعی ‌و مەلا سەلامی گردە گۆزینە ‌و مەلا محمد محمد أمین ‌و مەلا عمر فارس ‌و مەلا أحمد ‌و مەلا محمد ریش ‌و مەلا عبدالهادی ‌و مەلا سەلامی دەربەندیخان ‌و مەلا محمد ئا‌وەبارە) سەردانی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئیسلامیان كرد ‌و لەلایەن لێپرسرا‌وی لق ‌و كارگێڕ ‌و ئەندامانی لقە‌وە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا‌و لە دانیشتنێكی (یەك كاتژمێر) یدا باس لە پتە‌و كردنی پەیوەندی نێوان لقی چەمچەماڵ ‌و كەلار كرا ‌و جەخت كرایە‌وە لەسەر یەك ڕیزی ‌و یەك هەڵوێستی زانایانی ئایینی، هەر‌وەها ئامادەبو‌وان بە كۆی دەنگ بە پێویستیان زانی ژمارەی ‌وتاری هەینی لە سنوری هەر د‌و‌و لقدا جارێكی تر ڕێكبخرێتە‌وە‌و پێداچو‌ونە‌وەی بۆ بكرێت .