كەلار: لقی گەرمیان بەشداری سیمینارێكی هۆشیاری كۆمەڵایەتی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 6/ئەیلول /2012 لەهۆڵی كتێبخانە گشتی یەكانی گەرمیان لەشاری كەلار بەئامادەبونی نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ژنان و ئافرەتان و ڕۆشنبیران بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداری سیمینارێكی هۆشیاری ڕێكخراوی گەشەپێدانی خەڵكی كرد دەربارەی بەزۆر بەشودانی ئافرەتان ...

لەوسیمینارەدا كە ئامانج لێی دەرخستنی هۆكارو دەرەنجامەكانی ئەوكارە نەشیاوە بوو بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵك لە نەبونە دیاردەی ئەو كارانە نوێنەری یەكێتی زانایان دیدوبۆچونی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی لەمەر شێوازی مامەڵەكردن بۆ بەشودانی ئافرەت و پێكهێنانی هاوسەرگیری خستەروو .