كەلار : لقی یەكێتی زانایان بەجیا بەشداری دوو ئاشتەوای كۆمەڵایەتی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

لەمیانەی بەشداری یە فراوانەكانی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان لەبنبركردنی كێشەكۆمەڵایەتیەكان و بەدەمەچونی هاوڵاتیان و جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەركە ئاینی یەكانیان كاتژمێر 1:30 دەقیقەی دوانیوەرۆی رۆژی هەینی شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداری كرد لە ئاشتەوایی نێوان دووبنەماڵەی عەشیرەتەكانی باشكی و شاتری ...

هەمان رۆژو كاتژمێر چواری سەرلەئێوارە شاندی لق بەشداری ئاشتەواییەكی دیكەی كۆمەڵایەتی كرد لە نێوان دوو بنەماڵەی عەشیرەتەكانی ڕۆغزایی و بەیاتی

شایانی باسە لەهەریەك لەو ئاشتەواییانەدا ووتاری لقی یەكێتی زانایان پێشكەش كراو تیایاندا بەرپرسی لق تیشكی خستە سەر ئاشتی و برایەتی و پێكەوەیی لەروانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە .