چەمچەماڵ : شاندێكی فراوانی لقی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و لقی زانایان بەسەردەكاتەوە

دانامەلاحەمەئەمین – گەرمیان :

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەكاربونی بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی گەرمیان سەرلەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 9/ئەیلول/2012 شاندێكی فراوانی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیانیان كرد لەشاری چەمچەماڵ و لەلایەن عومەر فارس بەڕێوەبەری نوێی ئەوقاف و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەوە بەگەرمی پێشوازی كران

سەرەتا بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری بەرپرسی لقی گەرمیان بەناوی شاندی لق و زانایانی ئاینی دەڤەری گەرمیانەوە بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی حاجی عومەر فارس كرد بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەكو بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی گەرمیان و هیوای سەركەوتنی بۆخواست لە ئیش و كارەكانیدا و داوای لێ‌ كرد بەهەستكردن بەبەرپرسیارێتی یەوە كارەكانی ئەنجامبدات لەپێناو خزمەتكردن بەزانایانی ئاینی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەكەی , هەروەها ئاماژەشی بەوەكرد كە پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان لقەكانی یەكێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی یەكانی ئەوقاف هەبێت و هەردوكیانی بەتەواوكەاری یەكتری وەسف كرد ئەویش بەوەی ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەو گیانی هاوكاری لەنێوان هەردوولادا دروستبێ‌ چونكە هەم بەڕێوەبەرایەتی یەكانی ئەوقاف و هەم لقەكانی یەكێتی زانایان لەپێناو خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و خزمەتكردنی شوێنە پیرۆزەكان هاتونەتە بوون ...

لەبەرامبەریشدا بەڕێز عومەر فارس بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان سوپاسی شاندی زانایانی كردو ماندوبونیانی بەرزنرخاند و بەڵێنی هەمووجۆرە هاوكاری و هەماهەنگی یەكی نێوانیانی دا.

هەرهەمان ڕۆژ شاندی لقی گەرمیان لەشاری چەمچەماڵ سەردانی بارەگای لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانیان كردو لەلایەن مامۆستاشێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لق و كۆمەڵێك لەمامۆستایانی ئاینی یەوە بەگەرمی پێشوازی كران و بەرپرسی لقی گەرمیان لەووتەیەكدا پێویستی هەماهەنگی هەردوولقی چەمچەماڵ و گەرمیانی باس كرد بەحوكمی هاوسنوری كاری ڕێكخراوەییان و سەردانەكەشی بەهەنگاوێكی باش زانی بۆ زیاتر ئاشناكردنی زانایانی ئاینی بەیەكترو قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی و خۆشەویستی نێوان زانایانی ئاینی .

شایانی باسە شاندی لق پێكهاتبوو لەبەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیان و مامۆستا مەلا سەلام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و بەڕێزان مامۆستا مەلا عومەر فارس و مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی ومامۆستا مەلا محمد حەمەئەمین و مامۆستا مەلا سەلام گەرمكی كارگێڕانی لق و مامۆستا مەلا محمد مەلا قادر ئەندامی لق و بەڕێزان مامۆستا مەلا كەریم فەرەج و مامۆستا مەلا ئەحمەد محمد ئیسماعیل ئەندامانی فەتوای لق و مامۆستا مەلا محمد ئاوبار بەرپرسی ناوچەی دەربەندیخان و مامۆستا مەلا عەبدولهادی هیدایەت پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی خێرخوازان لەناحیەی ڕزگاری