لەسەردانێكیدابۆدەزگای ئەیلول لقی سۆرانی یەكێتی زانایان هەلگیرسانی شۆرشی ئەیلول پیرۆزدەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی پیرۆزبای لەسالیادی هەلگیرسانی شۆرشی ئەیلول شاندێكی لقی سۆران كەلەهەریەك لەبەرێزان مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق وهەریەك لە بەرێزان مەلامستەفا بابشتی و،مەلاوەلی ئەحمەد دری و،مەلایوسف ئەحمەدكارگێرو ئەندامانی لق و،یاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران پێكهاتبوو، سەردانی دەزگای ئەیلولیان كردلەسۆران و،لەلایەن حاجی میرخان بارزانی بەرپرسی دەزگا بەگەرمی پێشوازیان لێكرا،

ئەمەو لەدیدارێكداوێرای پیرۆزبای بەوبۆنەوە، باس لەگرنگی وبایەخی هەلگیرسانی شۆرشی ئەیلول كراو رۆلی مامۆستایانی ئاینیش لەبەشداریكردن وسەرخستنی شۆرشەكە بەبایەخەوە باسی لێوە كراو،هاتنە كایەوەی یەكێتی زانایانیش بەیەكێك لەدەستكەوەتە مەزنەكانی ئەوشۆرشە هەژماركرا،

لەلایەكی ترەوە هەمان شاند بەشداری كردلە رێورەسمی كردنەوەی كەنالی لۆكالی دەڤەری سۆران ،كەكەنالێكی ناوخۆیەوتایبەتە بەدەڤەری سۆران ودەوروبەری ،بەوبۆنەوە لقی سۆران پیرۆزبای كردنەوەی كەنالەكەی بە دەستەی بەرێوەبەر راگەیاند وهیوایان خواست كەنالەكە ببێتە هۆكاری خزمەتكردنی سەرجەم بوارەكان لەدەڤەری سۆران.