به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سوپه‌ر ماركێتی ماجیدی مۆڵ له هه‌ولێر وه‌ك رێزگرتنێك له‌و مانگه هه‌ڵستاوه به داشكاندنی نرخی كه‌لوپه‌له‌كان به رێژه‌ی30% بۆ كاڵاكانو50% بۆ جلوبهرگو هه‌ندێ شتی تر.
له‌و باره‌وه به‌رێز كاك گۆڤه‌ند ماجیدی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ماجیدی مۆڵ به (zanayan.org)ی راگه‌یاند: مانگی ره‌مه‌زان مانگی خێر‌و به‌ره‌كه‌ته، پێویسته هه‌ر یه‌كه‌و به شێوازێك پێشوازی لێ بكه‌ین، ئیمه هه‌ڵستاین به داشكاندنی نرخی كاڵاكان به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له‌و شوێنه دهكهنو كریارێكی یه‌كجار زۆر هه‌یه، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك هه‌وڵماندا نرخه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ت بتوانن شته‌كان به نرخێكی گونجاوتر له چاو بازاره‌كانی تر بكڕن.
مه‌به‌ستمانه ئه‌و دیارده‌ی گرانكردنی بازاڕ به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه نهمێنێتو خه‌ڵك به ویژانه‌وه مامه‌ڵه بكات، چونكه زۆرێك پێیان وایه ده‌بێ شت گران بكرێ له بۆنه‌كاندا، بۆ ده‌بێ له وڵاتان كاتێ بۆنه‌یه‌ك دێت داشكاندن هه‌بێ، به‌ڵام لای ئێمه پێچه‌وانه بێت.
جێی ئاماژه پێدانه مامۆستایانی ئایینی له وتاره‌كانی هه‌یینی به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان داوایان له دوكاندارو ماركێته‌كان كرد، كه نرخی كاڵاكان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به ویژدان‌و نرخ داشكاندنو ههرزانیهوه هاوكاری هه‌ژاران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش گله‌یی له بازاڕه‌كان نه‌كات.
یه‌كێتی زانایان له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌ستخۆشی له ماجیدی مۆڵ كرد‌و، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوپه‌رماركێته‌كه به هه‌نگاوو ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی مه‌زنی ده‌زانن له نێو بازاڕه‌كانی كوردستاندا، پێویسته سوپه‌رماركێتو بازاڕه‌كانی دیكه هه‌مان هه‌نگاو بگرنه به‌ر.
|