ئا: سایتی زانایان بەپێی چەند راپۆرتێك، كە لە رۆژنامەو گۆڤارە رۆژئاواییەكان بڵاوكراونەتەوە، ئەلعەرەبیە كۆیكردوونەتەوە، دەركەوتووە دەرهێنەری فیلمەكە، كە كەسێكی ئیسرائیلی ئەمەریكییە بەناوی (سام باسیل) زیاتر لە 80 كەسی بەشداربووی فیلمەكە نەیانناسیوە، هەربۆیە روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە، تێیدا روونی دەكەنەوە، كە دەرهێنەرەكە دوای تەواوبوونی فیلمەكە چەواشەی كردوونەو، بە دۆبلاژ ناوەڕۆكی فیلمەكەی شێواندووە. بۆیە رایدەگەیەنن، كە ئەوان تووڕەنەو، (100%) لە پشتەوەی ئەم فیلمە نینە، ئەوەش بەهۆی ئەو دەستكاریو درۆیانەی بۆیان زیاد كردووە، هەر لە راپۆرتەكاندا هاتووە، كە چەند قیبتییەكی میسری بەشداری فیلمەكەیان كردووە، هەر ئەوەش بوو میسریەكانیان زۆر تووڕە كرد، هەروەك تۆری جۆنز ئەو قەشەیەی قورئانی پیرۆزی سووتاند، پەیوەندی بە دەرهێنەری فیلمەكە كردووە، تا دوعای بۆ بكاتو، پشتیوانی بكات لە بڵاوكردنەوەی فیلمەكە. ئەكتەرەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەم فیلمە كاتێك دەرهێندراوە، بەهیچ شێوەیەك باسی (محمد)ی تێدا نەبووە، بەڵكو باسی چیرۆكێكی بیابان بووە، كە پتر لە 2000 ساڵ روویداوە، بەڵام دەهێنەرەكە شێواندوویەتی. |