راگه‌یاندن: به به‌شداری مامۆستا مه‌لا عمر كارگێڕی ڕێكخستنی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، كۆنفراسێك له‌هۆڵی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ڕانیه سازدرا، كه به مه‌به‌ستی دوایین ورده‌كاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ئاواره‌و لێقه‌وماوانی كوردانی سوریا كۆكراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه‌و له كۆنفڕاسه‌كه‌دا، زۆر به‌رچاوانه باسی ڕۆڵای زانایان كرا‌و، كاره‌كانی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌رز هه‌ڵسه‌نگێندرا ، كه لێبڕاوانه هاریكراوی ئه‌و خێره بوون. له لایه‌ن خۆیه‌وه، كارگێڕی ڕاگه‌یاندن مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن پشتیوانی زانایانی بۆ ئه‌م كاره خێرانه دووپاتكرده‌وه‌و، هیوای خواست كه‌ئه‌م هاریكاریه بگاته شوێنی خۆی، كه ته‌نیا له ده‌ڤه‌ری بیتوین زیاتر له ( 92) ملیون دینار كۆكرابۆوه‌و، تیایدا پشكی شێری خێری كۆكردنه‌وه‌كه به‌رمزگه‌وت و زانایان كه‌وت‌و، زیاتر له (52) ملیون دینار بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، له به‌رواری 15/9/2012 به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی رانیه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبد الرحمن له كاتی ده‌وامی فه‌رمی به‌یانیانیدا، سه‌ردانی دواناوه‌ندی ئاییینی رانیه‌ی كرد، به‌مه‌ستی پیرۆزباییكردن له به‌ریوه‌به‌ری نوێ ی به‌شی كورانی ئاماده‌ییه‌كه، به‌ڕێز (م. كارزان). ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی لق، داواكرا كه هه‌ندێ وانه بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌رخان بكرێت، وه باس له رێوشوێن‌و چاره‌سه‌ری هه‌ندێ كێشه‌ی خوێندكاران كرا، كه‌بۆ ساڵی نوێی خویندن هه‌بوو. |