راگه‌یاندنی یه‌کێتی زانایان:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 9/8/2010 سهرۆكو جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی یه‌كێتی زانایان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه خۆی له هه‌رسێ ته‌وه‌ری ئایینی‌و نهتهوهییو پیشه‌یی ده‌بینێته‌وه، ئینجا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كاره‌كانی خۆیان باس كرد، به‌تایبه‌تی له خزمه‌تكردن به زانایان‌و مه‌سه‌له‌كانی ئافرهتانو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تیرۆریستی‌و، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان چه‌ند پێداویستیهكو داوكاریهكی خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستاكه خراوه‌ته سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و، ئه‌وه‌ی به‌ناوی (دڵنیایی) وه‌رده‌گیرێت لاببرێت، چونكه هه‌مان ئه‌ركی زێده‌یی خستۆته سه‌ر هاوڵاتی، هه‌روه‌ها داوای كرد، زه‌وی به‌و زانا ئایینیانه بدرێت، كه زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش سوودمه‌ند ببن، هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمان بدات، به سه‌رفكردنی موخه‌سه‌ساتی مانگانه بۆ زانایانی ئایینی، كه بۆ چه‌ند چین‌و توێژێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ زانایانی ئایینی نییه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین، مانگانه بۆ وتاربێژ‌و بۆ ئیمام‌و قورئانخوێنه‌كان ببڕێته‌وه، دا‌واشیان كرد حكومه‌ت ئاسانكاری بكات بۆ دامه‌زراندنی ئیمام‌و خه‌تیبه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گهنجنو تازه خوێندنیان ته‌واو كردووه.
سوپاسی هه‌ر سێك پارێزگاری پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆكی كرد، به‌وه‌ی بۆ مانگی ره‌مه‌زان رێنمایی باشیان ده‌ركردوون، هه‌روه‌ك هیوای خواست سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌وڵ بدات له رێگای یه‌كێتی زانایانه‌وه دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی ئه‌نجام بدات.
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهێنانی مامۆستایانی كرد‌و، پیرۆزبایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، هیوای خواست هه‌میشه ئه‌و یه‌كگرتنه هه‌بێت، چونكه هه‌موومان به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك بارزانی‌و تاڵه‌بانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ماڵی كورد به ته‌واوه‌تی ببێته‌وه یه‌ك ماڵ، به‌تایبه‌تی ئێوه له‌وه‌دا رۆڵێكی مه‌زنتان هه‌یه، چونكه زانایانی ئایینی به درێژایی مێژوو هه‌میشه رۆڵی ئیجابی مه‌زنیان هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه دكتۆر به‌رهه‌م باسی له‌وه كرد، كه پێشتر‌و ئێستاش به‌ناوی نوێگهراییو قه‌ومیه‌ت‌و شتی هاوشێوه، كۆمه‌ڵێك قیه‌می جوان له ناو كۆمه‌ڵگاوه نه‌ماوه یان شێواوه، بۆیه ده‌بێ ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و به‌ها پیرۆزانه بگێڕینه‌وه، چونكه به بڕوای من نه‌مانی ئه‌و به‌هایانه‌ش هۆكارێكه بۆ دروستبوونی تووند‌و تیژی، ده‌بێ چاومان له‌وه بێت به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان له چنگ نه‌چێت، چونكه هه‌موو وڵاتان گرنگی به به‌هاكانی میلله‌ته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا راسته به پێی یاسا ئایین له ده‌وڵه‌ت جیاكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی واقیعدا رۆڵێكی زۆر گه‌وره ده‌بینێت، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا به شانازییه‌وه ئینجیل له بن شانیان دهنێنو، ده‌چنه كه‌نیسه، ئێمه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه زانایانی ئێمه رۆڵی مه‌زن ببینن له خزمه‌تكردنی كۆمهڵگاو، به‌ره‌پێشبردنی برایهتیو تهباییو پێكه‌وه‌ژیان، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین، كه خزمه‌ت به ئیسلام‌و به‌ها پیرۆزه‌كانی بكه‌ین، پارێزگاریش له به‌ها پیرۆزه‌كانی ده‌كه‌ین‌و، هه‌روه‌ها رێز له ئایینه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرین، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له كوردستان ده‌كرێت، به‌ناوی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه، له هیچ وڵاتێك قبوڵا نییه، چونكه ته‌عه‌روزی ئایین‌و موقه‌ده‌ساتی ده‌كه‌ن، ئه‌و ئازادی راده‌ربڕینه خه‌ریكه رق‌و كینه له نێو خه‌ڵك دروست دهكاتو، ئیهانه به ره‌مزه نهتهوهییو مێژووییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌زانم.
ده‌بێ هه‌موومان خزمه‌ت به‌م ئه‌زموونه بكه‌ین، راسته ئێمه جیاوازین به‌ڵام هه‌موومان كوڕی ئه‌و كۆمهڵگایهین، ده‌خوازین ئێوه وه‌ك هه‌میشه ئه‌و رۆڵه‌ی خۆتان ببینن.
ده‌رباره‌ی داخوازیه‌كانی یه‌كێتی زانایانیش، دكتۆر به‌رهه‌م گووتی: به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و زێدهییه ده‌كه‌ین، كه به‌ناوی دیكه له‌سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره وهردهگیرێتو له‌سه‌ری لاده‌به‌ین، ده‌رباره‌ی پێدانی زه‌ویش، گووتی: ئێمه زه‌وی دابه‌ش كردنمان راگرتووه، هه‌ركاتێكیش دابه‌شمان كرد، دڵنیابن زانایانی ئایینی له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌بن، بۆ موخه‌سه‌ساتی زانایانی ئایینیش سه‌رۆكی حكومه‌ت گووتی: ئه‌وه‌مان داوه‌ته وه‌زاره‌تی مالیه، دڵنیابن به پێی ئیمكانیات چاكی ده‌كه‌ینه‌وه.
|